Welcome to Kurdistan sky scrapers forum. Hope you enjoy your visit. You're currently viewing our forum as a guest. This means you are limited to certain areas of the board and there are some features you can't use. If you join our community, you'll be able to access member-only sections, and use many member-only features such as customizing your profile, sending personal messages, and voting in polls. Registration is simple, fast, and completely free. Join our community! If you're already a member please log in to your account to access all of our features: |
A Project to remove party Peshmerga from KRG; پرۆژەیەكی پەرلەمان حیزبەكان لە پێشمەرگە دادەماڵێ | |
---|---|
Topic Started: 30th August 2014 - 06:06 AM (651 Views) | |
rusgar | 30th August 2014 - 06:06 AM Post #1 |
![]() ![]()
![]() |
رووداو - سلێمانی http://rudaw.net/ContentFiles/62928Image1.jpg وەزیری پێشمەرگە، لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە كە هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەماوەی 6 مانگدا هێزەكانی پێشمەرگە رێكبخاتەوە و چاكسازی بكات و یەك هێزی نیشتمانی لە سەرتاسەری باشووری كوردستاندا پێكبێت. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) كەوتوون، بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە هاتووە كە لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرەكانی جەنگیان كرد و راپۆرتێكیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی پێشمەرگە. بڕیارە ئەمڕۆش (دووشەممە) لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا، راپۆرتێكی دیكە بدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان. ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كە ئەندامی لیژنەی ناوخۆ بووە، دەڵێت پڕۆژەكە دەگەڕێتەوە بۆ پاكێجەكانی سەردەمی ئۆپۆزیسیۆن "بەڵام ئێستا هەندێك وردەكاریی تێدایە كە ئەوكات ئەو وردەكارییانەی تێدا نەبووە و بەپێی ئەو پڕۆژەیەش، ئیدی ئەو كێشانە لە نێو وەزارەتی پێشمەرگەدا نامێنن كە بەردەوام رەخنەی لێدەگیرێت". 19 جۆر هێز هەیە بەپێی بەدواداچوونەكانی (رووداو)، رووداوەكانی دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال و مەخموور و جەلەولا و سەعدیە، دواتریش سەركردایەتیكردنی میحوەرەكانی شەڕ لەلایەن سەركردە حیزبیەكانەوە، مەسعود بارزانی نیگەران كردووە. بارزانی پێشتریش لە راگەیێندراوێكدا ئێزدییەكانی دڵنیا كردەوە كە ئەو فەرماندە سەربازیانەی كەمتەرخەم بوون سزادەدرێن. سەرچاوەیەكی سەربازیی پێشمەرگە كە لە بەرەكانی جەنگەوە قسەی بۆ (رووداو) كرد و نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، گوتی " بەڕوونی هەستدەكەیت وەزارەتی پێشمەرگە لە تەواوی بەرەكانی جەنگدا باڵادەست و بڕیار بەدەستی یەكەم و كۆتایی نییە و ئەوەش یەكێكە لە كەموكوڕییەكان". ئەو سەرچاوەیە، زیاتر باسی كەموكوڕییەكانی كرد و گوتی ئایا وەزیری پێشمەرگە بەرپرسی ئەو میحوەرانەی جەنگی دیاری كردووە "ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی حیزبی لە شوێنەكانی شەڕ بوونەتە بەرپرسی میحوەرەكانی جەنگ و لیوا و پلەدارە سەربازییەكان لەژێر فەرمانی ئەواندان". بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) نزیكەی 19 جۆر هێزی سەربازی لە باشووری كوردستان هەن. بەپێی ئەو پرۆژەیەی وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێ جێبەجێی بكات، بەشێك لەو 19 هێزە ئەوانەی پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە هەیە، لەنێو وەزارەتدا رێكدەخرێنەوە. نەریمان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێ "جگە لەوە بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئێمە كردوومانە، 63 هەزار پێشمەرگەی پاسەوان و بندیواریش مووچەیان وەرگرتووە". 70 و 80 نامێنن ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی باسی ئەو پرۆژەیە دەكات كە كاتی خۆی لەسەری رێككەوتوون بۆ چاكسازی لەنێو هێزە چەكدارەكان و پێیوایە وەزیری پێشمەرگە هەمان پرۆژەی بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی جێبەجێی بكات و دەڵێ، ئەم ماوەیە دەركەوت هێزی پێشمەرگە پێویستی بە چاكسازی و رێكخستنەوە هەیە و بەپێی ئەو پرۆژەیە "هیچ حیزبێك چەكداری نامێنێ و لەڕووی مەشق و وەرگرتنی پێشمەرگە و پێكهێنانی لیوا و فەوجەكانەوە دەبێ تەواو نیشتمانی بێت و حیزب خاوەنی بڕیار نەبێت تێیدا. وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كە سەرۆكی هەرێمە بڕیاری بۆ دەربكەن و هێزەكانیش سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران بن". بەڵام نەریمان عەبدوڵڵا، وردەكاریی دیكە باسدەكات و دەڵێ "لەمەودوا نابێ هێزەكانی 70 و 80 بمێنن و پێشمەرگەی خانەنشین و فیعلی لەیەك جیادەكرێنەوە و پاسەوانی بەرپرسان كەمدەكرێنەوە". تاوەكو ئێستاش وەزارەتی پێشمەرگە یەكێكە لەو وەزارەتانەی بەردەوام رەخنەی لێدەگیرێت، بەڵام رووداوەكانی ئەم دواییە لە رووبەڕووبوونەوەكانی چەكدارانی داعشدا، سەرباری ئەو خۆشەویستییە زۆرەی خەڵك بۆ پێشمەرگە و پێشكەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پشتیوانیی مەعنەوی بۆیان، بەڵام شێوازی سەرپەرشتیكردنی پێشمەرگە رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دەستەیەكی باڵا پێكدێت ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێ دوای ئەوەی سەردانی بەرەكانی جەنگیان كرد، تێبینی زۆریان لا دروستبوو لەسەر دۆخی ژیانی پێشمەرگە و كەموكوڕییەكان و بە راپۆرتێك داویانەتە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان. بەهار عەبدولڕەحمان، تێگەیشتووە لەوەی لە رووی جلوبەرگ و خواردنەوە تا دەگات بە سەركردایەتیكردن و شێوازی بەڕێوەبردن، پێشمەرگە كەموكوڕیی هەیە و دەڵێ "راپۆرتی یەكەممان لەوبارەیەوە پێشكەش كردووە و راپۆرتی دووەمیش ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەمان پێشكەش دەكەین". گوتیشی "لەو راپۆرتەدا زۆر بەڕوونی ئاماژەمان پێداوە كە لە نێو وەزارەتی پێشمەرگەدا فرە مەرجەعی هەیە". ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، هەروەها دەڵێ وەك قۆناغی یەكەم داوایان كردووە دەستەیەكی باڵای نیشتمانی پێكبهێنرێ بۆ سەرپەرشتی میحوەرەكانی شەڕ و لەژێر سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە و سەرۆكی هەرێمدا بن و دواتریش خاڵ و ماددەكانی پڕۆژەی چاكسازی و بەدامەزراوەییكردنی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ بكرێن". پارتی پشتیوانی دەكات پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتیوانی پڕۆژەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات بۆ بە دامەزراوەییكردنی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەرپرسێكی سەربازیی یەكێتی، وێڕای ئەوەی پشتیوانی دەكات، دەشڵێ "ئەوە دەكرێت دوای یەكلابوونەوەی شەڕ جێبەجێ بكرێت". محەممەد حاجی فایەق، جێگری مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە كە ئێستا لەبەرەكانی شەڕە، دەڵێ "ئێمە لاریمان نییە لەوەی هێزی نیشتمانی دروستبكرێ، بەڵام ئێستا كاتی شەڕە و ئەوە زەحمەتە جێبەجێ بكرێت". بەڵام ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزیری پێشمەرگە داوا لە هەموو حیزبەكان دەكات پەلە بكەن لە بە دامەزراوەكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و دەڵێ "دروستكردنی بە پەلەی لیوا هاوبەش و نیشتمانییەكان كارێكی پێویستە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر پەلەیەتی بۆ ئەوەی ئەو كارە بكرێت". |
![]() ![]() |
![]() ![]() |
0 users reading this topic |
« Previous Topic · Kurdish Military · Next Topic » |